send link to app

دیوانی نالی


4.2 ( 5392 ratings )
Onderwijs Boeken
Developer: Hardi Salih
Gratis

دیوانی نالی
نەم بەرنامەیە پێکهاتووە لە ژیان نامەی شاعیری مەزن نالی وە شیعرەکانی کە لە دیوانی
نالیدا لێکدانەوی بۆکراوە وە لە ڤێرشنەکانی داهاتووماندا هەوڵدەدەین بە پێی توانە ئەم لێکدانەوانە بخەینە بەردەست بە هیوای ئەوەی خزمەتێکی کەم بە عشقانی ناڵی وە خۆشەویتانی بکەین



دیارە نالی یەکێکە لە مەزنترین شاعیرانی کلاسیزمی کوردی شێوە زاری کرمانجی خواروو (ناوەڕاست ) ، نوسین دەربارەی ژیان هۆنراوەی ئەو فەیلەسوفەی کورد گرینگیەکی تایبەتی خۆی هەیە ، چونکە نالی توانیویەتی ، کەزمانی کوردی بەکاربهێنێت بۆ بەرزکردنەوەو جوانکردنی هۆنراوەکانی نەک بەپێچەانەوە ، توانیویەتی جوانترین شعری کوردی ، بەتایبەت شعری دڵداری بنوسێت ، بیر و ڕای زۆربەی ئەدەبناسان ئەوەیە کە لەم بوارەدا هیچ کەسێک نەیتوانیوە هۆنراوە دڵداریەکانی لە شیعریەتدا شانبەشانی هۆنراوەکانی نالی بڕوات ، پلەی شاعیری نالی ، ئەگەر هەمان پلەی شاعیری (موتەنەبی)ی عەرەب نەبێت، ئەوە بەبێ گومانی زیاترە، لەسەردەمی نالیدا هەردوو شاعیر ( سالم و کوردی ) هەبووەو هاوتەمەنی بوون، لەبەر گەورەیی ئەو شاعیرە، هەرچەندە بنووسین ناتوانین وەسفی تەواوی نالی بکەین،هەروەها دەبێ ئاماژە بە ئەوەش بکەین، کە سەرچاوەی سەرەکی ئەم کارەمان دیوانی (نــالــی)یە، کە لەلایەن مامۆستا ( عبدالکریمی مودەڕیس) و (محمدی مەلا کریم ) کۆکردنەوەو لێکدانەوەی شیعرەکانی بۆکراوە .

بۆ هەر فیدباکێک کە هەتانبێت دەتوانن لە ڕێگای ئیمێڵەوە یان فەیسبووک یان یوتیوب پەیوەندیمان پێوە بکەن